خانەنشینانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە

پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا فۆڕم پڕ بكەنەوە
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی - ئەرشیف
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، خانەنشینانی پله‌ تایبه‌ت ئاگادار دەكاتەوە، لە ماوەی 10 رۆژدا فۆڕم پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كێشەیان بۆ دروست نەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشینی دەکەینەوە، هەر وەكو پێشتریش ئاگادار كراونەتەوە، پێویستە فۆڕمى زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی (10) دە رۆژدا لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2) كێشەیان بۆ دروست نەبێت".

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی
راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی
ئەو فۆڕمەی كە پێویستە خانەنشینان پڕی بكەنەوە
ئەو فۆڕمەی كە پێویستە خانەنشینان پڕی بكەنەوە