سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شێخ باز بەرزنجی دەکات
K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شێخ باز کەریم بەرزنجی، کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
H.B