سوپای ئێران: له‌گه‌ڵ رووسیا مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران بۆ كاروباری هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای كرد، به‌مزووانه مانۆڕی هاوبه‌شی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ رووسیا له باكووری زه‌ریای هیندی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌یاری گوتی: "ئه‌و مانۆڕه، به دووه‌م مانۆڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا داده‌نرێت، كه له باشووری ئێران ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی باكووری زه‌ریای هیندییه".
گوتیشی: "كاتێك هێزی ده‌ریاوانی رووسیا ئه‌و مانۆڕه له‌گه‌ڵ سوپای كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران ئه‌نجام ده‌دات، مانای ئه‌وه مانۆڕه‌كه په‌یامێك هه‌ڵده‌گرێت، كه هێزی ده‌ریاوانی ئێران، له رووی كه‌ره‌سته و هێزی مرۆیی و ته‌كنیكی و پلان و سه‌ركردایه‌تیكردنه‌وه، له ئاستی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
سه‌یاری روونیشیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پلانی دوژمنان شكستی هێناوه".
له‌باره‌ی توانای ئێران و ئه‌و هێزه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ركابه‌ر نمایشی ده‌كات، "سه‌یاری" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هۆكاری شكستی پلانی دوژمنان، هه‌ڵسه‌نگاندنی توانی كۆماری ئیسلامی و هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی