"گاریس به‌یل له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه واز له یاریكردن ده‌هێنێت"
كیڤن فیلیپس هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گاریس به‌یل له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه وازهێنانی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
گاریس به‌یل له هاوینی رابردوو به‌هۆی په‌راوێزخرانی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید، به ناچاری به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی تۆتێنهام گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام له یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ش نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی بكاته‌وه و له لایه‌ن مۆرینیۆ پشتگوێخراوه.
كیڤن فیلیپس ده‌شڵێت: كاتێك سه‌یری ئاستی گاریس به‌یل ده‌كه‌م هیچ پێشكه‌وتنێك له ئاستی هه‌ست پێناكه‌م، هه‌رچه‌نده من پاڵپشتی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته ئه‌وه رووبدات، ئه‌و به‌هۆی ژماره‌یه‌كی پێكانی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌رگیز له ئاستی خۆیدا نییه.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ئارسێناڵ گوتیشی: ئه‌و حاڵه‌ی گاریس به‌یل بۆ خۆزێ مۆرینیۆش زۆر ناخۆشه، چونكه ئه‌و به‌و هیوایه گاریس به‌یلی گواسته‌وه كه یارمه‌تی بدات، كه‌چی ته‌نیا نائومێدی بۆ مۆرینیۆ مایه‌وه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه یاریزانه وێڵزییه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له تۆتێنهام نامێنێته‌وه و ریال مه‌دریدیش ئه‌م یاریزانه‌ی ناوێته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش وا له گاریس به‌یل بكات به یه‌كجاری واز له یاریكردن بێنێت.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه 251 یاری ئه‌نجام داوه و 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆتێنهام له كۆی 16 یاری 4 گۆڵی كردووه.