كاروانێكی دیكه‌ی پشتیوانی لۆجستی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی دێرزوور كرا

K24 – هه‌ولێر:
كاروانێكی دیكه‌ی پشتیوانی لۆجستی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كێڵگه‌ی "ئه‌لعومه‌ر"ی نه‌وتی له ده‌وروبه‌ری پارێزگای دێرزوور.
ئاژانسی سانای ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، له رێی ده‌روازه‌كانی عێراقه‌وه كاروانێكی دیكه‌ی پشتیوانی لۆجستی گه‌یشتووه به بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور.
كێڵگه‌ی نه‌وتی "ئه‌لعومه‌ر" ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وتی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاژانسه‌كه‌ی سووریا نووسیویه‌تی: ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له ناردنی ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانییه‌تی له ناوچه‌ی جزیره.
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ناوچه‌كه به ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، دوو هێلیكۆپته‌ری جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكایان بینیوه، كه له بنكه‌ی شه‌دادی نیشتوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایان داگرتووه و پاشان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به ئاراسته‌ی سنووری سووریا و عێراق رۆیشتوون.