كازمی دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند

K24 - ھەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند، كە بكوژی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی پارێزگای بەسرەن.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوسیووتەتی "ئەو باندەی لە بەسرە رۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، كەوتنە دەست هێزە ئەمنییەكان و رادەستی دادگایەكی دادپەروەر و ئاشكرا دەكرێن، ئەمڕۆ بكوژانی جنان مادی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بكوژانی ریهام و هیشام هاشمی و سەرجەم ستەملێکراوانی دیکە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو باندەی بەرپرسیارە لە کوشتنی چالاکوانانی بەسرە، 16 کەس و تەنیا 6 یان دەستگیرکراون.