سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له چین (13) جۆری هه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌ره‌وان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایان كرد، نیشانه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ووهانی چین زۆر فروانتر بووه، له‌وه‌ی پێشبینی كراوه و به‌نیازی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی هه‌زاران كه‌سن له‌و شاره، كه تا ئێستا حكومه‌تی چین رێگه‌ی پێیان نه‌داوه.
پیته‌ر بێن ئیمبارك، لێكۆڵه‌ری سه‌ره‌كی له نێرده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "نێرده‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك نیشانه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌شێوه‌ی فراوانتر دۆزیوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنه‌كه له ووهان بووه، كه زیاتر له (12) جۆری له ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره هه‌بووه له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019).
تیمه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، قسه له‌سه‌ر یه‌كه‌م نه‌خۆش بكه‌ن، كه به‌رپرسانی چین گوتوویانه، ئه‌و تووشبووه له ته‌مه‌نی (40) ساڵییه و له (8ی دیسه‌مبه‌ر) هیچ تۆمارێكی گه‌شتكردنی نه‌بووه.
زۆر به هێواشی كار له‌سه‌ر داتاكان ده‌كرێت، كه ورده‌كاری زۆریان تێدایه و له گه‌شته‌كه‌ی چین كۆیانكردووه‌ته‌وه، زانایان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه په‌تاكه زۆر زووتر بڵاوبووبێته‌وه به‌ر له ناسندنی به فه‌رمی له ناوه‌ڕاستی دیسه‌مبه‌ری (2019).
ئیمبارك، كه له چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و سویسرا، گوتیشی: "ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له (دیسه‌مبه‌ری 2019) له ووهان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاشكراكردنێكی نوێیه".
پسپۆڕی سه‌لامه‌تی خۆراك له رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زانایانی چین (174) حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان داوه‌ته تیمه‌كه‌یان، كه له (دیسه‌مبه‌ری 2019)دا تووشی په‌تاكه بوون، ئه‌مه مانای وایه، كه "زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه له ووهان، له‌و مانگه‌دا هه‌بووه".
ئیمبارك، روونیكرده‌وه، نێرده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له (17) زانا پێكهاتبوون، له‌گه‌ڵ (17) زانای دیكه‌ی چین، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ڤایرۆسه‌كه جۆرێك له مادده‌ی بۆماوه‌یی تێدایه، كه له پشكنینی حاڵه‌ته‌كانی زووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوویانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه پشكنینانه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاون، سامپڵی نه‌وه‌كان به‌ش به‌شن، نه‌وه‌ك ته‌واو، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه (13) زنجیره‌ی جیاوازی بۆماوه‌ییان له ڤایرۆسه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌كمجار له (دیسه‌مبه‌ری 2019) هه‌بووه، به‌ڵگه‌ی جوگرافی و كاتی ته‌شه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه به‌ر له‌و رێككه‌وته راگه‌ینراوه.
ئیمبارك، روونیشكرده‌وه، "هه‌ندێك له‌و بازاڕه و هه‌ندێكی دیكه په‌یوه‌ندییان به بازاڕه‌كه‌وه نییه، هه‌رچه‌نده بازاڕی "هوانان" بۆ خواردنه ده‌ریاییه‌كان له ووهان، به‌وه هه‌ژمار كراوه یه‌كه‌مجار رۆڵێكی گرنگی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه هه‌بووه، ئه‌مه به‌شێك له‌و ئاشكراكردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه، كه ئه‌نجاممان داوه".
ئیمبارك ره‌تیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌و (13) زنجیره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ر له‌و رێككه‌وته كۆتایی هاتبێت، زاناكان پێیانوایه، ڤایرۆسه‌كه زۆر زووتر له‌و رێككه‌وته ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌ندێك زاناش پێشتر ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه مادده‌ی بۆماوه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و تیۆره.
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ئیمبارك جه‌ختی كرده‌وه، به‌نیازی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ووهان، له چه‌ند مانگی داهاتوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌كه ده‌ستنیشان بكات.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
د.ی