كەشناسی: شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

پێشبینیەكانی كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەفربارین لە حاجی ئۆمەران- ئەرشیف
بەفربارین لە حاجی ئۆمەران- ئەرشیف

K24 – ھەولێر

كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و بارستەی ھەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بولەمەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ چەند رۆژی داھاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە كاتەكانی بەیانی رۆژی چوارشەممەوە ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر درێژبوونەوەی پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی كەشناسی، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەمە بارستە ھەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات و پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت بە جۆرێك 9 تا 11 پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە زۆربەی ناوچەكان شاخاوییەكان بە قەزا و ناحییەكانەوە بەفر دەبارێت. ئەو شەپۆلەی بەفر و بارانبارینە تا نیوەڕۆی رۆژی شەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

راپۆرتی كەشناسی
راپۆرتی كەشناسی