پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا بڵاوكرده‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی ئیسپانیا ده‌كه‌ن، تێیدا 3 یاریزانی كاریگه‌ری یانه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 15 شووباتی 2021، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستێكی 22 یاریزانی بۆ یاری داهاتووی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ماركۆ ڤیراتی بانگهێشت كراوه و هه‌ریه‌كه له نێیمار، بێرنات و دی ماریا به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كلیان مباپێ و ماورۆ ئیكاردی بانگهێشتی یارییه‌كه كراون.
سبه‌ی سێیه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات، دوایینجار بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه له هه‌مان قۆناخ ریمۆنتدایه‌كی مێژوویی به‌سه‌ر یانه پاریسییه‌كه كرد.