سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان: د. رۆژ تێکۆشەرێکی لێهاتوو و سیاسه‌تمه‌دارێكی بە ئەزموون بوو

"خزمەتێکی زۆری بەخەڵکی کوردستان و دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان کردووە"
د. رۆژ نووری شاوەیس
د. رۆژ نووری شاوەیس

K24 – ھەولێر

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس پەیامێكی ھاوخەمی بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە " د. رۆژ تێکۆشەرێکی لێهاتوو و سیاسه‌تمه‌دارێكی بە ئەزموون بوو، خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان و دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان کردووە".

پەیامەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كە ئاراستەی سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسیی پارتی و كەسوكاری كۆچكرد و د. رۆژ نووری شاوەیس كراوە، ئاماژە بەوەكراوە: "د. رۆژ رۆڵێکی باڵای هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و شوێنی بەئاسانی پڕنابێتەوە، له‌كارى سیاسی و كارگێڕیشدا له‌ رێگه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیدا وه‌ریگرتوون خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه"‌.

دەقی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نورى شاوه‌یش:..

به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى

به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كتبه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان

ماڵبات و کەسوکارو خانەوادەی كۆچكردوو د.ڕۆژ نوری شاوەیس

بەداخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستانمان بیست، د.ڕۆژ تێکۆشەرێکی لێهاتوو و سیاسه‌تمه‌دارێكی بەئەزموون بوو، خزمەتێکی زۆری بەخەڵکی کوردستان و دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان کردووەو ڕۆڵێکی باڵای هەبووە لەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و شوێنی بەئاسانی پڕنابێتەوە، له‌كارى سیاسی و كارگێڕیشدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیدا وه‌ریگرتوون خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه‌.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی دەکەین، تکاکارین لەدلۆڤانی مەزن رۆحی بەبەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامیش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

15ى شوباتی 2021