سەرۆك كۆماری عێراق: د. رۆژ کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو

"لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە"
د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق
د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق

K24 - ھەولێر

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێكی ھاوخەمی بڵاوكردەوە و رایگەیاندا " د. رۆژ نووری شاوەیس کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ھاتووە: "دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بەشدار بوو لە نوسینەوەی دەستووری عێراق و دواتریش چەندین پۆستی دیاری وەرگرت".

دەقی پەیامی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس:..

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتکاری به ‌ئه‌زموون و کەسایەتی دیار و ناسراوی کوردستانم بیست.

د. رۆژ جگە لەوەی رۆڵەی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی و کوڕی تێکۆشەری دیار نوری شاوەیس و ناھیدە شێخ سەلام بوو، خۆشی کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بەشدار بوو لە نوسینەوەی دەستووری عێراق و دواتریش چەندین پۆستی دیاری وەرگرت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخه‌می خۆم بە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی راده‌گه‌یه‌نم، لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بە هەشتی نەمری شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

د.به‌رهه‌م ساڵح

سه‌رۆک کۆماری عێراق