هادی عامری سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢١ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتیی فەتح لە رێگه‌ی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد و لەو پەیوەندییەدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له په‌یامێكی دیكه‌دا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین روخساری گوتاری میانڕه‌ۆمان له‌ده‌ستدا، دكتۆر رۆژ یه‌كێك بوو له به‌شداره هه‌ره كاراكانی چه‌سپاندنی ئه‌زموونی سیاسی له عێراق، دوای گۆڕانكاری و دوای رێبازی تێكۆشه‌رانه‌ی دوور و درێژ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكاری له وڵاته‌كه‌مان".
H.B