توركیا زیاتر لە 700 كەسی دەستگیركرد بە گومانی ھەبوونی پەیوەندییان لەگەڵ "پەكەكە" 

لە اێو دەستگیركراواندا به‌رپرسی كەرت وناوچەكانی سەر بە "پارتی گەلانی دیموكراتیك"ن ھەن
وێنەیەكی ئەرشیفی گرتنی یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانیكردن لە دەھەپە
وێنەیەكی ئەرشیفی گرتنی یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانیكردن لە دەھەپە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، 718 كەسیان دەستگیركردووە بەگومانی ھەبوونی پەیوەندییان لەگەڵ "پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و لە ناو ئەو دەستگیركراوانەشدا ژمارەیەك لە سەركردەكانی "پارتی گەلانی دیموكراتیك"یش ھەن.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیاندراوێكدا گوتی: یەكینەكانی لەناوبردنی تیرۆر سەر بە "بەڕێوەبەرایەتی ئەمن و درك" چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە 40 ناوچە لە 81 ناوچەی توركیا ئەنجامداوە بۆ ئاشكراكردنی "چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان".

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، 718 گومانلێكراو دەستگیركراون و لە نێوانیاندا به‌رپرسی كەرت وناوچەكانی سەر بە "پارتی گەلانی دیموكراتیك"ن ھەن، كە دەسەڵاتدارانی توركیا تۆمەتباری دەكات بەوەی "باڵی سیاسی"ی پارتی كرێكارانی كورستان "پەكەكە"یە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە كەرەستە دیجیتاڵییەكاندا گرتووە لەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا ئەنجامیدان لە دوای راگەیاندنی كوژرانی 13 توركیای بەدەستی پەكەكە لە باكووری عێراق.

سەرچاوە: "ئەنادۆڵ"