دادگایەكی توركیا: چوار كارمەندی رۆژنامەیەكی لایەنگری پەكەكەی بەزیندانیكردن سزا دان

سێیان بە 6 ساڵ و 3 مانگ زێندانی كران و یەكێكیشیان بە دوو ساڵ و مانگێك

K24 – ھەولێر:

دادگایەكی توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە حوكمی زیندانیكردنی بۆ 4 لە كارمەندانی رۆژنامەیەكی لەدەرچوون راگیراوی سەر بە كورد ده‌ركرد و تاوانباركران بە ھەندێك تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرەوە.

رۆژنامەی "ئۆزگور گوندیم" یەكێكە لە 130 ئامرازە راگەیاندراوانەی  داخستوو لە لایەن حكومەتەوە لە میانی راگەیاندنی حاڵەتی لە ناكاودا، لە دوای ئەوەی توركیا پێدەڵێت، ھەوڵی كودەتایە سەرنەكەوتووەكەی ساڵی 2016 وەك بەشێك لەو ھەڵمەتەی بەرفراوانیی بەخۆیەوە بینی و بووە مایەی نیگەرانی ھاوپەیمانانی ئەنقەرە لە رۆژئاوا و رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ.

دەسەڵاتەكانی توركیا 24 كارمەندی "ئۆزگور گوندیم" لە ساڵی 2016 دەستگیركرد، گوایە رۆژنامەكە پەیوەندیی بە كوردە جیاخوازەكانەوە ھەیە.

لەو كاتدا، دادگا رۆژنامەكەی داخست بە پاساوی ئه‌وه‌ی رێكلام بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەكات، كە ھەر یەك لە ئەنقەرە، ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا بە رێكخراوێكی تیرۆریست پۆلینیان كردووە.

پارێزەر، ئۆزجان كلیج گوتی: حوكم لەبارەی چالاكوان وھاوسەرنووسەری رۆژنامەكە، ئیرین كیسكین و دوو كارمەندی دیكەی رۆژنامەكە دەرچوو و ھەر یەكێكیان بە 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانی كران بە تاوانی ئەندامبوون لە رێكخراوێكی تیرۆریستیدا.

گوتیشی: ھاوسەرنووسەركەی دیكە، "زانا بیلیر كایا" بە دوو ساڵ و مانگێك زیندانی كرا بە تاوانی بڵاوكردنەوەی رێكلامی تیرۆریستی.

كلیج بە "رۆیتەرز"ی گوت: "لەو بڕوایە دایە، حوكمەكە سیاسییە و زۆر توندترە لەو حوكمانەی كە پێشتر لە دۆسیەی ھاوشێوە دراون.

رۆژنامەی "ئۆزگور گوندیم" چالاكییەكانی پەكەكەی دەگرتە خۆ و زۆر جار رووبەڕووی لێپیچنەوە و سزادانی دارایی و دەستگیركردنی كارمەندانی بووەتەوە.

سەرچاوە: "رۆیتەرز"