ھۆڵەندا سەركۆنەی ھێرشە مووشەكییەكەی ھەولێر دەكات
K24 – ھەولێر
كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەولێر سەركۆنەی ھێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی ھەولێر دەكات.
لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەولێر رایگەیاند، دڵگرانین بەو ھێرشە مووشەكییەی كرایە سەر ھەولێر و خەمبارین بە گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و برینداربوونی ھاووڵاتییانی سڤیل و ئەندامانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان.
لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ھۆڵەندا ھاتووە، ھاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو ھێرشە رادەگەیەنین.
شەوی رابردوو ھێرشێكی مووچەكی كرایە سەر ھەولێر، بەگوێرەی دوایین ئامار ئەندامێكی ھێزەكانی ئەمەریكا گیانی لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەش برینداربوونە.