لە ئەڵمانیا ئیدانەی رێككەوتننامەی سایكس پیكۆ دەكرێت

داوای سەربەخۆیی و لابردنی سنوورە دەستكردەكان دەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e9a88c62-3e64-4b48-9cfb-8198e449cb63/bargasht%20koln.ism/manifest

K24 - كۆڵن

ئەمڕۆ بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی سایكس پیكۆ، ژمارەیەك زۆر لە كوردانی نیشتەجێی ئەورووپا لە شاری كۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا خۆپێشاندانێكیان رێكخست.

پەیامنێری (كوردستان24) لە شاری كۆڵن رایگەیاند: "بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتانی ئەورووپا لە كۆڵن خۆپێشاندانێك دژی رێككەوتننامەی سایكس پیكۆ بەڕێوەدەچێت، لەو گردبوونەوەیەدا بەشداربووان بە چەندین دروشم ئیدانەی رێككەوتنی سایكس پیكۆیان كرد".

بەشداربووێكی گربوونەوەی كوردان لە كۆڵن بە (كوردستان24)ی گوت: "لە سەد ساڵەی تێپەڕبوون بەسەر رێككەوتنی سایكس پیكۆ، بڕیارماندا چالاكییەكی بەرفراوان رێكبخەین و لێرە ھەموو پارتە سیاسییەكانی كورد كۆ بكەینەوە و رەوشێكی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ھاتووەتە پێش و سنوور ھیچ واتایەكی نەماوە، لێردا بە گەلی خۆمان رادەگەیەنین با ھەموومان پێكەوە سەد ساڵی داھاتوو بە دەستی خۆمان بنووسینەوە".

یەكێك لە دروشمەكانی كوردان لەو خۆپێشاندانەدا سەربەخۆی كوردستان و لابردنی سنوورە دەستكردەكانی نێوان پارچەكانی كوردستانە.