ئاماری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان رووی له هه‌ڵكشان كردووه‌ته‌وه
کوردستان
ئاماری چاكبوونه‌وه
ئاماری كۆرۆنا
رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان
ژماره‌ی تووشبوون
هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 138 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، 2 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە؛ یه‌كێكیان له هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌یان له دهۆك بووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 50 کەس لە هەولێر، 46 کەس لە سلێمانی، 34 کەس لە دهۆك، كه‌سێك له هەڵەبجە و 7 کەسیش لە گەرمیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەمەش ژمارەی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان بۆ 107 هەزار و 186 کەس بەرزبووەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە سێ هەزار و 501 کەس.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 356ی وه‌زارتی ته‌ندروستی تایبه‌ت به ئاماره‌كانی كۆرۆنا: