شۆڕش حاجی: گۆڕان رەشنووسی رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی واژوو كرد

"بە باكێجێكەوە بگەڕێینەوە بەغدا"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/364257bf-cdf6-46f9-840e-44c5c73216a5/shorsh.ism/manifest

K24 - سلێمانی

گوتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رەشنووسی رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی واژووكردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتمنای كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان شۆڕش حاجی، گوتەبێژی فەرمی گۆڕان رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا ھەموو بڕگە و بابەتەكانی رەشنووسەكە خوێندرانەوە و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رەشنووسی رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی پەسەند كرد".

گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان گوتیشی: "جڤاتی نیشتمانی گۆڕان جەخت لەسەر یەكڕیزی كورد لە بەغدا دەكاتەوە و ئەگەر بچینەوە بەغدا بۆ پاراستنی دەستەكەوتەكانی گەلی كورد دەچینەوە گۆڕان پێیوایە بە پاكێجێكەوە بگەڕینەوە بەغدا".

شۆڕش حاجی، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاشكرای كرد، ئەجندانی كوبوونەوەكەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوو تەوەری لە خۆ گرتبوو، یەكەمیان تاوتوێكردنی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و دووەمیان رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی".