به فه‌رمی خولی نایابی عێراق ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت

به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ به‌رده‌وامبوونی خولی نایابی عێراق ره‌زامه‌ندی له لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای عێراق وه‌رگرت.
ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند كه خولی نایابی تۆپی پێی عێراق راناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه یارییه‌كان ده‌كرێن و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیش ده‌بین.
ئه‌یاد بنیان گوتیشی: خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌رپرسانی ته‌ندروستی و حكوومی عێراق رازی بكه‌ین و بیرۆكه‌ی راگرتنی خولی نایابی عێراقمان ڕه‌تكرده‌وه و چونكه وه‌ستانی خوله‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فیفا ده‌كرد و به خراپ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌شكایه‌وه، له كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد به‌رده‌وامبوونی خوله‌كه بۆ یانه‌كانی عێراقی زۆر گرینگه كه له كێبڕكێدان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا.
دوو نوێنه‌ره‌كه‌ی كورد له خولی نایابی عێراق (هه‌ولێر و زاخۆ) رۆژی شه‌ممه له كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ له یه‌كه‌مین یاری قۆناخی دووه‌م رووبه‌ڕووی یانه‌كانی كه‌رخ و ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2013ـه‌وه خولی نایابی عێراق به خشته‌یه‌كی جێگیر به‌ڕێوه‌بچێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی دوابخرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ئێستادا له عێراق به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا رێكاری توندگراونه‌ته به‌ر و سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و بۆنه تایبه‌ته‌كان وه‌ستێنراوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش له شه‌وان راگه‌یاندراوه.