واشنتن: ده‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه میلیشیاییانه‌ی عێراق ببنه‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
ریچارد میلز، كاربه‌ڕێكه‌ری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه میلیشیا عێراقییانه كرده‌وه، كه به گوته‌ی خۆی "له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه" پشتگیری ده‌كرێن.
ئه‌م گوتانه‌ی میلز له میانه‌ی دانیشتنی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته رووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه میلیشیا عێراقییانه ببنه‌وه، كه له‌لایه‌ن "ئێران"ـه‌وه پشتگیری ده‌كرێن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی ستراتیژی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراق هه‌یه".
میلز گوتی: راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به دۆخی ئاڵۆزی عێراق ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.
كاربه‌ڕێكه‌ری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاریی به عێراق داوه، هه‌روه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش هاوكاری حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین".
لای خۆشیه‌وه، جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی: ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌وی رابردوو شاری هه‌ولێریان كرده ئامانج، بۆ شێواندنی سه‌قامگیرییه و جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته گرنگی به كۆتاییهێنان به توندڕه‌وی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له عێراق بدرێت".
پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا، به‌رپرسانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری هه‌ولێر به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن، كه به گوێره‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌و هێرشه‌دا به‌ڵێنده‌رێكی سڤیل شه‌هید بوو و 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه پێنجیان سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكدا ئه‌مه خوێناوی‌ترین هێرش بووه له عێراق كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبێته ئامانج.
H.B