وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات
کوردستان
په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر
لوید ئۆستن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
وه‌زیری به‌رگری عێراق
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جومعه سه‌عدون، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر شه‌رمه‌زار كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئۆستن هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كه‌ی هێرشه‌كه كرد.
ئۆستن دووپاتیكرده‌وه، "خه‌ڵكی عێراق پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیرییه و ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به هاوكاریكردنی هه‌وڵی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان".
هه‌ردوو وه‌زیره‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆیان به شه‌راكه‌تی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرده‌وه.
H.B