وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێری به توندی شه‌رمه‌زار كرد، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان نیگه‌رانی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، تێیدا هاووڵاتییانی سڤیل و بێ‌تاوان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و شاره كرانه ئامانج، به‌مه‌به‌ستی شێواندنی سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ستان شانبه‌شانی عێراق نیشاندا و جه‌ختی كرده‌وه، سه‌قامگیری عێراق به‌لای لوبنانه‌وه گرنگییه‌كی حه‌تمییه.
هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه نیشاندا و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌و هێرشه كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
H.B