كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەفربارین لە حاجی ئۆمەران- ئەرشیف
بەفربارین لە حاجی ئۆمەران- ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و بارانبارین لە كات و شوێنی جیاجیادا، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك