هۆشداری له به‌كارهێنانی نه‌وی پێنجه‌م (5G) ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسا، هۆشداری له به‌كارهێنانی سیسته‌می په‌یوه‌ندی (5G) له ئامێری مۆبایل ده‌ده‌ن، كه ئامێری پێوانه‌كردنی به‌رزایی له ئاسمانه‌وه له‌ناو فڕۆكه له‌كارده‌خات، به‌هۆی ئه‌و له‌ره‌له‌ره هاوشێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئامێری پێوانه‌كردنی به‌رزایی هه‌یه‌تی، بۆیه پێشنیازی به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و سیسته‌مه له ناو فڕۆكه ده‌كرێت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسا گوتی: "به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی (5G) له‌ناو فڕۆكه، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌كردنی به‌رزایی له ئاسمانه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌و هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یه، ره‌نگه ببێته هۆی كاره‌سات، به‌تایبه‌تی له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه، كه ئاستی به‌رزایی راست ده‌رنا‌چێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسا، له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه زانیاری تایبه‌تی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ناردووه، كه تێیدا هاتووه، پێویسته ئه‌و ئامێرانه‌ی كار به سیسته‌می (5G) ده‌كه‌ن، بكوژێنرێنه‌وه، یان له‌سه‌ر باری فڕۆكه‌وانی كارا بكرێن.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی