نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی "ئارام باله‌ته‌یی" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ "زانا عه‌زيز" له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو "ئارام باله‌ته‌يى"، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى، خه‌مى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو "ئارام باله‌ته‌يى" به خه‌مى خۆيان زانى و هيواى خواست، خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
زانا عه‌زيز، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مي و هه‌موو ئه‌و پشتگيرى و چاودێرييه‌ى له ماوه‌ى نه‌خۆشكه‌وتنيدا پێشكه‌شيان كرابوو، دووپات كرده‌وه.
د.ی