ئه‌ردۆغان: ده‌ستبه‌رداری وڵات نابین بۆ خائینان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی "دژ به تیرۆر" به‌رده‌وام ده‌بێت و "واز له توركیا ناهێنێ بۆ ناپاكان".
سه‌رۆكی توركیا له وتارێكدا گوتی: "ئێمه تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ریشه‌كێشی تیرۆریستان ده‌كه‌ین و كۆتایی به كێشه‌ی تیرۆر له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌هێنین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ده‌سته‌به‌رداری وڵاته‌كه‌مان نابیت بۆ رێكخراوی گوله‌نی ناپاك و پارتی كرێكارانی كوردستان و تاوانبارانی داعش، ئه‌گه‌ر بێت و نرخی ئه‌وه‌ش گیانمان بێت".
سه‌باره‌ت به كوژرانی (13) كارمه‌ند و به‌رپرسی ئه‌منی توركیا، كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركرابوون و له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی گارا كوژران، ئه‌ردۆغان گوتی: "حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ینه گۆڕ بۆیان".
ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌رهه‌ڵستكارانی توركیا به‌رده‌وام ره‌خنه له هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌نقه‌ره چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له باكووری عێراق زیاتر ده‌كات و هێزه‌كانیان له‌و شوێنانه ده‌مێننه‌وه، كه پێشتر چوونه‌ته ناویان".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
وه‌رگێڕان: ئ.ر