پاپا ده‌خوازێت عێراقییه‌كان پاسه‌وانی بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "نزار خه‌یروڵڵا" رایگه‌یاند، ڤاتیكان پێی راگه‌یاندوون، كه پاپا ده‌خوازێت به فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی بێت و له لایه‌ن پاسه‌وانه عێراقییهكانه‌وه پارێزگاری لێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆڕبه‌ندێكدا به‌شداری كرد و له باره‌ی سه‌ردانی پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق گوتی: پاپا پێی خۆشه عێراقییه‌كان پارێزگاری لێ بكه‌ن و به فڕۆكه‌یه‌كی عێراقیش گه‌شته‌كه‌ی بكات.
له باره‌ی دیداری پاپا له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق، "نزار خه‌یروڵڵا" گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هیچ رێككه‌وتنێك واژوو ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ردانه‌كه بۆ عێراق مێژوویی ده‌بێت و گرنگه بۆ پشتیوانی كریستیانه‌كان.
بڕیاره رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو، پاپا فرانسیس به سه‌ردانێك بگاته عێراق و رۆژی حه‌وتی ئازاریش سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.