نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
بەهۆی شەپۆلی سەرمای ویلایەتی تێکساس، چەند پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوت کارەکانیان راگرتووە، ئەمەش بووە هۆی زیاتر بەرزبوونەوە نرخی نەوت.
لە ماوەی 13 مانگی رابردوو، نرخی نەوت بەوجۆرە بەرزنەبووە، یەک بەرمیل نەوتی برێنت، نرخەکەی بە رێژەی 1.5٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 65 دۆلار و 27 سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، 61 دۆلار و 90 سەنتە.
لە 8ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020، نرخی نەوت بەمجۆرەی ئێستا بەرزنەبووە، بەڵام بەرزی نرخی نەوت جێگای متمانە نییە و هێشتا نرخەکەی جێگیر نەکراوە.
لە ئەگەری گەڕانەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانی بەسەردا دێت.
Reuters