ئامینە خان ھاوسەری محەمەدی ماملێ كۆچی دواییكرد
K24 - ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/2/2021، ئامینە مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردو محەمەدی ماملێ کۆچی دواییکرد.
وریای ماملێ، كوڕی محەمەدی ماملێ ھەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و رایگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممه (30ی رێبەندانی 1399 بەرانبەر بە 18/2/2021) ئامینە خان لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئامینەخان لە دایکبووی ساڵی 1315/1936، کچی یەکێك لە ئەفسەر و فەرماندە ناسراوەكانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیانە كە ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی".