كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی پاشنیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا ئەگەری نمە باران ھەیە، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.