عێراق.. ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تادێت زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كێرڤی په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له هه‌ڵكشانه و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 53 هه‌زار 21 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 896 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 16 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 691 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 657 هه‌زار و 453 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 220 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 612 هه‌زار و 727 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 506 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 302 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه دووباره كێرڤی تووشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆنا له عێراق رووی له زیادبوون كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رێژه‌ی له 50%ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه تووشی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مه لكاتێكدایه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نویی كۆرۆنا له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی رۆژانه‌ی تووشبوون به په‌تاكه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق بڕیاریدا رێكاری نوێی خۆپارێزی بسه‌پێنێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش بڕیاره‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردن.
H.B