ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باشوورى عێراق كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه كاروانێكی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له سنووری پارێزگای دیوانییه‌ی باشووری عێراقی كرده ئامانج، كه‌سێك بریندار بوو و زیانی ماددیش به ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و كاروانه گه‌یشت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، "ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه بووه و له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای دیوانییه كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی پێداویستی لۆجستیی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه‌ته ئامانج".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پاسه‌وانێكی كاروانه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان برینداربووه و زیانی ماددیش به‌ر یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان گه‌یشتووه".
جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و جۆره هێرشانه به به‌رده‌وامی كاروانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كه‌نه ئامانج، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رده‌وام واشنتن په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ ئه‌و گرووپه میلیشیایانه درێژ ده‌كات، كه به گوته‌ی خۆی فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن.
H.B