راهێنه‌رێك خاڵی لاوازی هالاند ئاشكرا ده‌كات
خیسێ مارش راهێنه‌ری پێشووی ئێرلینگ هالاند له لێدوانێكدا خاڵی لاوازی هێرشبه‌ره نه‌رویجییه‌كه‌ی یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وكاته‌ی به‌یه‌كه‌وه له یانه‌ی ساڵزبێرگی نه‌مساوی بوون.
ئێرلینگ هالاند پێشتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی رێد بول ساڵزبێرگی نه‌مساویی روویكرده یانه‌ی دۆرتمۆند، پێش ئه‌وه‌ی بێته بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشووی له كۆی 22 یاری 28 گۆڵی كرد بوو.
خێسێ مارش راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی رێد بول ساڵزبێرگ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای ده‌كات كه هالاند هه‌میشه گومانی له ئاستی خۆی هه‌یه و متمانه‌ی زۆر به‌خۆی نییه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته خاڵی لاوازی ئه‌و به‌هره‌مه‌نده نه‌رویجییه.
خێسێ مارش كه پێشتر راهێنه‌ری هالاند بووه ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هالاند خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام پرسیاری له من ده‌كرد و گومانی له ئاستی خۆی ده‌كرد و گه‌شبین نه‌بوو له‌وه‌ی له یارییه‌كان گۆڵ بكات یان یانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌ركه‌وتووه و هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه.
هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، له‌وه‌ته‌ی روویكردووه‌ته یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 42 یاری 41 گۆڵ و 10 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، له دوایین یاری له چامپیۆنزلیگ دووانه‌ی له دژی سێڤییا تۆمار كرد.