شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و مسته‌فا كازمی پرسی بودجه و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كانیان تاوتوێ كرد

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاواكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرا، كه ئێستا بۆ ده‌نگدان و تێپه‌ڕاندنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه.
جه‌ختیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و بێ جیاوازی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ه‌ستوورییه‌كانی عێراق یه‌كانگیر بێت.
هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فدیراڵی عێراق كرایه‌وه.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گرنگترین پرسه سیاسی، ئابووری و نیشتمانییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو.
H.B