شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و حه‌لبووسی كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه.
هه‌وره‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه ده‌بێت دابه‌شكردنی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و بێ جیاوازی بێت.
دوایین پێشهاته سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌ران بوو.
H.B