تا دێت قەرزی سەر وڵاتان زیاتر کەڵەکە دەبێت

تاوەكو كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، قەرزی جیھان ئاستی پێوانەیی لەبەرزبوونەوە تۆماركردووە.
قه‌رز كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌
قه‌رز كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌

K24 – هه‌ولێر:

تاوەكو كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، قەرزی جیھان ئاستی پێوانەیی لەبەرزبوونەوە تۆماركردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، دوای ساڵێك لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیرانەی كە بەھۆیەوە دروستبووە ، قەرزی جیھان لە كۆتاییەكانی 2020 گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ پێشبینییەكان بۆ وەرگرتنی قەرزی زیاتر لە 2021دا.

بەگوێرەی راپۆرتێكی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ پاره‌داركردن، قەرزی سەر حكومەتەكان، كۆمپانیاكان و خێزانەكان لە جیھاندا گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز كە ھاوشێوەی نەبووە، بەجۆرێك تا كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 281 ترلیۆن دۆلار، ئەو ژمارەیەش یەكسانە بە نزیكەی %355 ـی كۆی بەرھەمی ناوخۆی جیھان، چونكە ساڵی رابردوو تاستی قەرزەكە بەبڕی 24 ترلیۆن دۆۆلار زیادیكردووە، واتە لە ھەر كاتژمێرێكدا بە تێكڕای 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.