به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت درێژه‌ی نه‌خایاند و دابه‌زییه‌وه‌

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی نیسان بە رێژەی زیاتر لە سەدا 1.14 بۆ 62.09 دۆلار دابەزی.
نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 – هه‌ولێر:

سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئاستی 65 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام درێژه‌ی نه‌خایاند و ئەمڕۆ هەینیدا بە رەنگی سوور دەستی بە مامەڵەکردن کرده‌وه‌.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی نیسان بە رێژەی زیاتر لە سەدا 1.14 بۆ 62.09 دۆلار دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی داهاتوو بە رێژەی زیاتر لە سەدا 1.45 بۆ 58.59 دۆلار دابەزی.

لە کاتێکدا، لە مامەڵەکانی دوێنێ پێنجشەممەدا بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە 13 مانگی رابردووی بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخی نەوتیش بۆ شەپۆلێکی فراوانی کڕین لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە دەگەڕێتەوە، بە تایبەت دوای ئەو گەردەلوولە بەفرییەی ویلایەتی تێکساسی لە ئەمریکا گرتەوە. لەگەڵ پابەندییەکانی ئۆپێک پڵەس بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان پشکی گەورەی هەیە لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.