عێراق.. ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تادێت زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كێرڤی تووشبوون به په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له هه‌ڵكشانه و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 48 هه‌زار 900 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 24 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 12 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 802 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 661 هه‌زار و 477 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 232 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 614 هه‌زار و 592 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 33 هه‌زار و 716 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 324 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه دووباره كێرڤی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له عێراق رووی له زیادبوون كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رێژه‌ی له 50%ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه تووشی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مه لكاتێكدایه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی رۆژانه‌ی تووشبوون به په‌تاكه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق بڕیاریدا رێكاری نوێی خۆپارێزی بسه‌پێنێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند و ماوه‌ی دوو رۆژه بڕیاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B