ئه‌م یاریزانه شوێنی خامیس رۆدریگێز ده‌گرێته‌وه
تا دێت هه‌واڵی زیاتر له باره‌ی ماڵئاواییكردنی ئه‌ستێره كۆلۆمبیایه‌كه‌ی ریال مه‌درید بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزیش، زیدانی راهێنه‌ری شاهانه له ئێستاوه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی له پرێمه‌ر لیگ ده‌سنیشان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی The Sunـى بريتانيا، زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆ شوێنی خامیس رۆدریگێز، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی دیمیتری پاییت، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی وێستهام راسپاردووه.
دیمیتری پایتی ته‌مه‌ن 29 ساڵان، به ڕه‌سه‌ن فره‌نساییه و ئه‌م وه‌رزه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلانداوه ناوی له لیستی باشترینه‌كان داندرا بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی كێبركێی ریاز محه‌ره‌زی یاریزاتنی لیسته‌ر سیتی بكات و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ به‌م یاریزانه جه‌زائیرییه به‌خشرا.
ئه‌گه‌رچی زیدان له دوایین لێدوانی‌دا باسی له بارودۆخی خامیس رۆدریگێز كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه كۆلۆمبیاییه‌ی خۆش ده‌وێت، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و له ڕوانگه‌وه وه‌رزشه‌وه پلانه‌كان داده‌ریژێت، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌و یاریزانه‌ی نا‌ئومێد كرد.
پایت، ئه‌م وه‌رزه، وه‌ك ناوه‌ڕاستكار 12 گۆڵی تۆمار كردووه و 12 ئه‌سیستیشی هه‌بووه.