لە رووداوێكی هاتوچۆ ژنھێنانی دووه‌می لێ ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل، له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشكرا ده‌بێت، یه‌كێك له شوفێره برینداره‌كان، كه ژنی دووه‌می هێناوه و ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری ژنی یه‌كه‌می.
فازڵ حاجی گوتی: "چەند رۆژێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتووچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر روویدا، کە پێکدادانی (2) ئۆتۆمبێل بووه، لە ئەنجامی رووداوەکەش هەردوو شوفێر بریندار بوون، لە دوای کەوتنەوەی رووداوەکە، خزم و کەسی هەردوولا بە هاواری بریندارەکان بۆ نه‌خۆشخانە هاتن، لە دوای ماوەیەک بوو بە دەنگە دەنگ و هاوار".
ھەروەھا نووسیویەتی: "لە سەرەتا هەمووان وایانزانی یەکێک لە شوفێرەکان گیانی لەدەستداوە، کەچی بابه‌ته‌كه لە مردن گەورەتر بوو، دەرکەوت یەکێک لە شوفێرەکان بە دزی ژنەکەی یەکەمی، ژنێکی دیكه‌ی مارە کردووە و لە نه‌خۆشخانە "کەتنەکە"ی ئاشکرابوو، چونکە هەردوو ژنه‌كه‌ی بە هاواری هاتبوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش كردوە "لە دواییشدا ژنی یەکەم چوو بووە لای شوفێرەکەی دیكه، کە ئەو خەتاباریشە، پێیگوتبوو: دەستت خۆش بێت، حەیف نەتکوشت! ئەوە لۆچی باشە ئەگەر لۆ مردن نەبێت!".
فازڵ حاجی هۆشداری ده‌داته شوفێران، کاری بەدزی نەکەن، ئەگەر نا لەوانەیە بە رووداوێکی هاتووچۆ ئاشكرا بن.
فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وێنە و ڤیدیۆی رووداوەکەی لایە و بڵاویناکاته‌وه.
د.ی