هێزە بیانییەکان لە عێراق

kurdistan24.net

K24 - هەولێر

ئەگەرچی لە سەرەتای ساڵی 2020 پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەتایبەتی ئەمەریکا دەرکردووە، بەڵام تادێت ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق زیاتر دەبێت، بەتایبەتی دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر، بەو هۆیەوە بەشێکی لایەنە شیعەکان دەڵێن: هێزە بیانییەکان لە دەرگا دەکەینە دەرەوە، لە پەنجەرە دێنەوە ژوورەوە.

حاکم فەرهاد لەو ئینفۆگرافیکەدا وردەکاری لەبارەی ژمارەی هێزە بیانییە رۆژئاواییەکان لە عێراق دەخاتەڕوو.