فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ دوای كۆرۆنا دەكەن

پێشكەوتن لە ڤاكسینی كۆرۆنا ئابووری دەبوژێنێتەوە
فڕۆكەخانە واشنتن
فڕۆكەخانە واشنتن

K24 - ھەولێر

فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ دوای كۆرۆنا دەكەن و پێشبینی  6 ھەزار دامەزراندنی نوێ بڕەخسێندرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، حكومەتی ئەمەریكا رایگەیاندووە، بەنیازن تاوەكو وەرزی ھاوینی داھاتوو 6 ھەزار كەس بۆ پشكنینی ئەمنی لە فڕۆكەخانەكان دابمەزرێنێت، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی بەھۆی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە تۆماردەكرێت.

ھاوكات فەرمانگەی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیداوە، ھەڵمەتی دامەزراندن لەسەر ئاستی نیشتمانیدا تەنانەت لەگەڵ بەردەوامی كۆرۆنا و كەمی گەشتكردنیش دەستپێدەكات و ئاراستەكانی گەشتكردنی وەرزی، ئاماژەیە بەوەی كە وەرزی ھاوینی داھاتوو قەڕەباڵغترین وەرز دەبێت بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و ئەو پێشبینییەی كە بۆ پێشكەوتنی وەرگرتنی كۆرۆنا و چارەسەرییەكان كراوە، ھۆكاری دەستپێكردنی دامەزراندنەكەیە.

ئەوە لە كاتێكدایە، لە نیوەی مانگی رابردوو فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا سەرەڕای ئەوەی 12 ملیار دۆلار ھاوكارییان وەرگرتووە، بەڵام پێشبینیانكردووە، بەھۆی كۆرۆناوە نوقمی زیانی زیاتر ببنەوە و داوای پاڵپشتی دارایی نوێیان لە حكومەت كرد .