پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌‌كان ده‌كات

عارف ته‌یفوور: ده‌چینه‌ لای گۆڕانیش
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/72cc606f-626d-427d-8087-c22b01dcf923/Arif%20Teyfur.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

عارف تەیفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان 24راگه‌یاند، پارتی لە كۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بڕیاردراوە وەفدێك پێكبھێندرێت بۆ ئەوەی سەردانی لایەنەكانی دیكە بكات لەسەر پرسی ریفراندۆم.

عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، كه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راسپێردراوه‌، به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ بكات و دواتر سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ش بكات به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم، چونكه‌ پێویسته‌ ریفراندۆم له‌ كاتێكی دیاریكراودا بكرێت.
بە گوتەی تەیفور "‌ئێستا دۆخه‌كه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكرێت"، ھۆشداریشیدا "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ئاماده‌ نه‌بێت به‌شداریی ریفراندۆم بكات، ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێ و قسه‌یه‌كی بۆ مێژوو پێ نابێ".

عاریف ته‌یفوور گوتی: "لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەو پرسە تاووتوێ دەكەین و رای ئەوان وەردەگرین سەبارەی بە كات و چۆنیەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم. راشی گەیاند ئەوان وەك پارتی ئامادەییان ھەیە ھەموو كێشەكان چارەسەر بكەن ئەگەر لایەنەكانی دیكە مەیلیان ھەبێت".

 ماوەیەك لەمەوبەر، مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، پێش ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە ھەرێمی كوردستان ریفراندۆم ده‌كرێت.