نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ ئامانجی سەرەکی سانجێرمانە

لیۆنێل میسی - کلیان مباپێ
لیۆنێل میسی - کلیان مباپێ

 

K24-هەولێر

کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، کاری لە پێشینەیان بۆ هاوینی داهاتوو، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کلیان مباپێ گۆڵکاری یانەکەیان دەبێت.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردووە، بە پێچەوانەی دەنگۆکان، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا سەرەتا دەیانەوێت گرێبەستی کلیان مباپێ گۆڵکاری یانەکەیان نوێ بکەنەوە و تا یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە، هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنا نادەن و چاوەڕێش دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، هەوڵەکانیان بۆ ئەم ئامانجەیان دەست پێ بکەن.

مباپێ تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی ئەوەیە، موچەکەی لە 17 ملیۆنەوە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن.