ریال مەدرید کۆمپانیایەکی سعوودی دەکاتە سپۆنسەری تیپی خانمانی

تیپی خانمانی یانەی ریال مەدرید
تیپی خانمانی یانەی ریال مەدرید

 

K24-هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەیەکە لە گەڵ کۆمپانیای القدیە دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستێک بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵیان ئیمزا بکەن و ئەو کۆمپانیایە ببێت بە سپۆنسەری تیپی خانمانی یانەکەیان.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ماوەیە کارگێری یانەی ریال مەدرید لەگەڵ کۆمپانیای القدیەی سعوودیا گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و ئامادەن بەرامبەر وەرگرتنی 150 ملیۆن یۆرۆ، ناوی ئەو کۆمپانیایە لەسەر درێسی تیپی خانمانی یانەکەیان دابنێن و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت و کۆمپانیاکە داواشی کردووە چوار یاریزانی تیپی پیاوانی ئەم یانەیە، بەشداری لە ریکلامەکە بکەن و تاوەکو ئیستا ئەو دوو لایەنە ئەم هەوالەیان رەتنەکردووەتەوە.

کۆمپانیا سعوودیەکە ئامانجیان لەم سپۆنسەریە ئەوەیە، تاوەکو ساڵی 2030 خانمە یاریزانەکانی ریال مەدرید ساڵانە گەشتی وڵاتەکەیان بکەن، لە پێناو ئەوەی شارەزایی بە خانمە یاریزانەکانی وڵاتەکەیان بدەن، هەروەها یاریزانەکانی تیپی یەکەمی ئەو یانەیەش بە هەمان شێوە گەشتی وڵاتەکەیان بکەن.