وه‌زاره‌تی كاره‌با: كێشەی دانه‌غاز چارەسەركرا و دۆخی كارەباش ئاسایی بووه‌وە

به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه ‌سرووشتییه‌كان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با كێشه‌ی دانه‌غازی چاره‌سه‌ر كرد
وه‌زاره‌تی كاره‌با كێشه‌ی دانه‌غازی چاره‌سه‌ر كرد

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (20ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان و به‌هاوكاری كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌و كێشه‌ ته‌كنیكییه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای گشتی ببوون.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی دانه‌غاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبا، هاوكاری تیمەكانی  كۆمپانیای دانه‌غاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكییە بكەن.

وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لە رێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات.

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

20/2/2021

 

د.ی