چوارهم بانكى گهورهى جيهان: به تەما نین هیچ مامهڵهيهك لهگهڵ ئێران بكهين
K24 – ههولێر:
ستوارت لویی، بەڕێوبەری یاسایی بانکی ئێچ ئێس بی سی، لە وتارێکدا کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ بڵاویکردووەتەوە ئاشکرای كرد، کە بانکەكهيان نایەوێت لە هیچ بازرگانییەکدا کە پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەبێت بەشدار بێت.
ئەو بەرپرسەی بانکی ئێچ ئێس بی سی کە گەورەترین بانکی بریتانیا و ئەوروپا و چوارەم بانکی جیهانە، بە ئاماژە کردن بە دوایین وتەکانی جۆن کێری لەمەڕ پەیوەندیی بانکەکان لەگەڵ ئێران گوتى: ئەمریکا داوا لە بانکە ئەوروپییەکان دەکات کارێک بکەن کە هێشتا بۆ بانکە ئەمریکییەکان قەدەغەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی بانکە ئەوروپییەکان دڵنیای کردبوونەوە کە بە هۆی بازرگانی لەگەڵ ئێران سزا نادرێن.