سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە پارێزگاری هەولێر ده‌كات

پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد، بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له‌ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له‌ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك مەسعود بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانییەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە، بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانییه‌كه‌ی کرد  و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست راسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.