هیندستان زۆرترین نەوتی عێراق دەكڕێت

هیندستان لە ریزبەندی کڕیارانی نەوتی عێراق لە پلەی یەکەمدایە
نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان زۆرترین بڕی نەوتی عێراقیان  لە مانگی کانوونی دووەم کڕیوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ، کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان زۆررترین بڕی نەوتیان لە عێراق کڕیوە، بە جۆرێک لە کۆی 29 کۆمپانیای کڕیاری نەوتی لە سەرانسەری جیهان 7 کۆمپانیای هیندستانی لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا نەوتیان لە عێراق کڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای سۆمۆدا ئاماژە بەوەشكراوە، چینییەکان لە رێگەی شەش کۆمپانیاوە نەوتیان لە عێراق کڕیوە، ئەمەریکاش لە رێگەی سێ کۆمپانیاوە کڕیاری نەوتی عێراق بووە، دوای ئەوانیش هەر یەکە لە کۆمپانیا نەوتییەکانی کۆریای باشوور و ئیتاڵیا و رووسیا لە رێگەی دوو کۆمپانیای وڵاتەکانیانەوە نەوتیان لە عێراق کڕیوە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی راشیگەیاند، لە فرۆشتنی نەوتی عێراق پشت بە پێوەرە سەرەکییەکان دەبەستن بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە جیهانییە گەورەکان.

ھەر بەپێی راگەیەندراوە، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی نەوتیان لە عێراق کڕیوە، بریتین لە ئێکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی، بی پی بەریتانی، ئینی ئیتاڵی، کۆکازی کۆریای باشوور، شێڵی هۆڵەندی بەریتانی و بەهاراتی هیندستان.