ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازێكی نازییه‌كان راده‌ستی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پیاوێكی دانیشتووی ویلایه‌تی "تینیسی" به ناوی "فریدریخ كارل به‌رگر"، كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیای هه‌یه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له توندوتیژیی نازییه‌كان.
له بایاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و پیاوه له ساڵی (1945) پاسه‌وانی سه‌ربازگه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ری "نوینجامی" بووه، بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌یه‌ك دراوه، كه له ئه‌رشیفی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئاشكراكراوه.
بڕیاری ده‌ركردنی"به‌رگر"، له مانگی ئاداری ساڵی رابردوو له دادگای ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه، كه له ساڵی (1959)ه‌وه و ماوه‌ی (62) ساڵه نیشته‌جی ئه‌مه‌ریكایه.

دوێنی "به‌رگر" گه‌یشته‌وه شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا، دادگای ئه‌و شاره جه‌ختی كرده‌وه، كه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌ر چه‌نده داواكاری گشتی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابردووه و پێشتر كه‌یسه‌كه‌ی داخراوه، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه بۆ دادگاییكردنی له‌سه‌ر تێوه‌گلانی له تاوانی كوشتن.
هێشتا روون نییه، ئه‌و پیاوه (95) ساڵییه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه، یان نا.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتید پرێس، RT
د.ی